نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سێ پەیام بۆ بەرپرسانی باڵای یەکێتی دەنێرێت و هیوا دەخوازێت رۆڵیان لە تەبایی و سەقامگیری بۆ کوردستان هەبێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سێ پەیام ئاراستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەنێرێت. پیرۆزبایی جەژنیان لێدەکات و هیوا دەخوازێت ئەو جەژنە تەبایی و سەقامگیریی زیاتر بۆ کوردستان لەگەڵ خۆی بهێنێت.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆسرەت رەسوڵ:
بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سڵاو رێز بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە جەنابتان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم، هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموو لایەك و ئارامی، تەبایی و سەقامگیری زیاتر بۆ كوردستان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، جەژن و بۆنەكانی داهاتووشمان لە بارو كەشێكی باشتردا بكەینەوە.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بافڵ تاڵەبانی:
بەڕێز بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سڵاو رێز بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەگەرمی پیرۆزبایی لەجەنابتان و خانەوادەبەڕێزەكەتان، ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم، ھیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ھەموولایەك و ئارامی، تەبایی و سەقامگیریی زیاتر بۆ كوردستان لەگەڵ خۆیدا بھێنێت، جەژن و بۆنەكانی داھاتووشمان لەبارو كەشێكی باشتردا بكەینەوە . ھەرشادو سەركەوتووبن نێچیرڤان بارزانی.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لاهور شێخ جەنگی:
بەڕێز لاھور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سڵاو رێزبەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، بەگەرمی پیرۆزبایی لەجەنابتان و خانەوادەبەڕێزەکەتان ، ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم ، ھیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ھەموولایەک و ئارامی ، تەبایی و سەقامگیریی زیاتر بۆ کوردستان لەگەڵ خۆیدا بھێنێت ، جەژن و بۆنەکانی داھاتووشمان لەبارو کەشێکی باشتردا بکەینەوە .
ھەرشادو سەرکەوتووبن نێچیرڤان بارزانی