دواى ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، شه‌شى حوزه‌یرانى 2021 وه‌ك واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته راگه‌یاند، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان واده‌كه به باش ده‌زانێ و پشتگیريى لێ ده‌كات.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به فه‌رمى شه‌شى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتووى وه‌ك واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان كرد بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.
كازمى رایگه‌یاند، ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه سه‌ربكه‌وێ.
دواى راگه‌یاندنه‌كه‌ى كازمى، جنین پلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لة عيَراق رایگه‌یاند، ئه‌وان پێشوازى له‌و واده‌یه ده‌كه‌ن و به گرنگى ده‌زانن.
پلاسخارت دووپاتى كرده‌وه، هه‌موو عێراقییه‌كان حه‌ز ده‌كه‌ن له‌و قه‌یرانانه ده‌ربچن كه تێى كه‌وتوون.
له 12ى ئایارى 2018 دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه، حكوومه‌تى كاتى دانرا كه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه.