نوچە-ڕۆیتەرز
پێگەی وۆرلد میترز، دوایین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا و ژمارەی تووشبوان و قوربانیانی پەتای کۆرۆنا بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی وۆرلد میترز، ڕێژەی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە ئاستی جیهانی لە ١٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە.
لە بارەی ژمارەی قوربانیانی پەتای کۆرۆنا، وۆرلد مترز رایگەیاند: تاکو ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەی،٦٧٦ هەزار و ٨٢٩ توشبوو گیانیان لەدەستداوە.
ئەمریکا لە ڕیزبەندی ئەم پێگەیە، پلەی یەکەمی توشبووان و قوربانیانی کۆرۆنای هەیە.