شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى رایگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كران و هیچ زیانێكى ئه‌وتۆیان نه‌بووه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له به‌یاننامه‌یه‌كى كورتدا ئاشكراى كرد، دوو مووشه‌كى جۆرى كاتیوشا ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كراون و هیچ زیانێكى ئه‌وتۆیان نه‌بووه.
له‌باره‌ى شوێنى ئاراسته‌كردنى مووشه‌كه‌كان له به‌یاننامه‌كه هاتووه، دوو مووشه‌كه‌كه له دوو شوێنى جیاوازى ناوچه‌ى ره‌زوانییه له‌سه‌ر رێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له به‌غدا ئاراسته‌ى فرۆكه‌خانه كراون.
دوێنێ ماڵپه‌رێكى عه‌ره‌بى ئاشكراى كرد بوو، ئه‌و مووشه‌كانه له‌لایه‌ن گرووپه‌كانى سه‌ربه ئێران ئاراسته‌ى شوێنه گرنگه‌كانى به‌غدا ده‌كرێن، به‌ڵام له ترسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌ك ئاراسته ناكرێن كه زیانی گیانیان هه‌بێت.