نوچەنێت
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی دۆخی کۆرۆنای راگەیاند، ٢هەزار و ٩٦٣کەسی دیکە توشی پەتای کۆرۆنا بوون.
لە ئامارە نوێکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە: دوو هەزار و ٩٦٣ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو هەزار و ٨٥ کەس چارەسەرکراون و ٦٨ توشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە عێراق بۆ، ١٢١ هەزار و ٢٦٣ کەس بەرزبووەوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی چاکبوونەتەوە ٨٥ هەزار و ٥٤٦ کەسن.
هەروەها کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار هەزار و ٦٧١ کەسە.