نوچەنێت
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: هیچ حاڵەتێکی مردن بەهۆی نەمانی ئۆکسجین روینەداوە.
له كۆنفرانسێكی رژنامەوانیدا وه‌زیری ته‌ندروستی، وێڕای ئاماژەکردن بەوەی کارگەیەکی ئۆکسجین لە کارکەوتووە، ئاماری ٢٤كاتژمێری تایبه‌ت به دۆخی کۆرۆنای راگەیاند.
سامان بەرزنجی گوتی: له ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٦٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبون بە کۆرۆنا تۆمار كران. ٣٠٤٨ پشكنین ئه‌نجامدراوه. ٧٨8 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه هه‌یه. ٥ حاڵه‌تی مردن له هه‌ولێر و یه‌كێكیان له فریاكه‌وتن بووه و ٤ حاڵه‌تیش له نەخۆشخانەی رزگاری بووه. ٤ حاڵه‌ت له سلێمانی و ٢حاڵه‌ت له گه‌رمیان تۆمار كراون و كۆی گشتی ١١ حاڵه‌تی مردن بووه.
وەزیری توندروستی سەبارەی بە نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری گوتی: ئه‌مڕۆ له لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، رونكردنه‌وه له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵ و راگه‌یاندنانه‌ی بڵاوكرانه‌وه، به‌داخه‌وه زیاد له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره كراوه و راستی نه‌گه‌یشته هاووڵاتیان و پشێوی دروست كرد. هه‌ندێك له میدیاكان له بری پشتیوانی بۆ ته‌ندروستی، ره‌وشه‌كه‌یان به گه‌وره‌تر له خۆی و روداوی نه‌بوونی ئۆكسجینیان بڵاوكرده‌وه.
سامان بەرزنجی دەڵێت: به‌داخه‌وه بۆ ماوەی دوو کاتژمێر كێشه له كارگه‌ی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌كه هه‌بووه و ٤٠٠بتڵی ئۆكسجین هه‌بووه و سه‌ره‌تا ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كه درووستكراوه، ته‌نیا ٧٢ قه‌ره‌وێڵه ئۆكسجینی بۆ دابینكراوه. بۆیه قه‌باره و توانای ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به به‌رده‌وام ٣٠٠ نه‌خۆش ئۆكسجینی له‌سه‌ر بووه. ئه‌وانه‌ی له قاوشهكانیشن سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه و ره‌وشیان جێگیره. بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی نه‌مانی ئۆكسجین، كێشه‌كه‌ی درووست كردووه. ئه‌و كه‌سانه‌ی لێره‌ن تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن و به هێنانی چه‌ند بتڵێك له ده‌ره‌وه له لایه‌ن هاووڵاتییه‌وه پێویستی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه پڕ ناكاته‌وه. رۆژانه ٣٠٠ بتڵی ئۆكسجین به‌كار ده‌هێنرێن و ئۆكسجینی شلیش له كارگه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر ره‌وانه ده‌كرێت. هێنان و بردنی ٣٠٠ بتڵی ئۆكسجین له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له‌سه‌ر پلیكانه‌ی نه‌خۆشخانه، بێ متمانه‌یی و پشێوی درووست ده‌كات. ئۆكسجین له هه‌ر شوێن نه‌مێنێت، ئۆكسجینی به‌دیل هه‌یه. خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی بینیمان خه‌ڵكێكی زۆری خێرخواز ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیان كردووه و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه هاوكاری بكه‌ن و دوای دوو كاتژمێر ئۆكسجینی سه‌نتراڵی نه‌خۆشخانه‌كه چاكبووه‌ته‌وه و له به‌یانییه‌وه كارده‌كات.
ئه‌مه كارگه‌یه و ئاسنه و پێویسته هاووڵاتیان خۆیان دوور بگرن له نه‌خۆشخانه و به داخه‌وه نه‌خۆشه‌كان له دۆخێكی مه‌ترسیداردان و زۆربه‌یان له ژێر ئۆكسجینن و ده‌بێت هاووڵاتیان پشتیوانی رێكاره‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی بپارێزێت. مردن به هۆی نه‌مانی ئۆكسجین نه‌بووه. ته‌نیا له‌م نه‌خۆشخانه‌یه رۆژانه ٤تا ٨كهس گیانیان له‌ده‌ستداوه.