نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە بارەی دۆخی منداڵانی ئێزیدی کە لە دەست داعش ڕزگاریان بووە، هۆشداری دەدات.
ئەمنستی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا رایگەیاند: زیاتر لە دوو هەزار منداڵ و گەنجی ئێزیدی کە لە زیندانەکانی داعش ڕزگاریان بووە ، تووشی نەخۆشییە دەرونییەکان بوون.
ڕاپۆرتەکەی ئەمنستی جەخت دەکاتەوە کە دەستدرێژی، ئەشکەنجە و ناردنی ئەم منداڵان بۆ بەرەکانی جەنگ و دیتنی دیمەنە دڵتەزێنەکان، کاری لە سەر باری دەرونی ئەم منداڵانە کردووە.