نوچە
به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى عێراق ئاشكراى كردووه، به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا له‌وانه‌یه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌ردانى ئه‌مریكا نه‌كات.
هه‌رچه‌نده ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌بوو، له رۆژانى كۆتایى مانگى تهمووز مسته‌فا كازمى سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات، كه‌چى ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكى باڵاى نووسینگه‌كه‌ى ئه‌م ده‌نگۆیانه ره‌تكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى “تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه”.
به‌رپرسه‌كه قسه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕی به‌غداد توده‌ى كردووه و ناویشى له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى كار ده‌كات.
به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و زانیاریی و هه‌واڵانه‌ى له‌باره‌ى سه‌ردانى كازمى بۆ واشنتۆن بڵاو ده‌كرێنه‌وه به ورد نیین، چونكه تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك دیار نه‌كراوه.
جیا له‌وه‌یش باسى ئه‌وه ده‌كات، هۆكارى دواخستنى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتۆن، په‌یوه‌ندى به په‌تاى كۆرۆناوه هه‌یه و به‌تایبه‌تى، كه ده‌زانرێت ئه‌و په‌تایه له واشنتن هێشتا له ته‌شه‌نه‌ى زیاتر دایه.
بۆیه به‌رپرسه‌كه دەڵێت، به دوور نازانرێ گه‌ڕى دووه‌مى دانوستاندنى ئه‌مریكا و عێراق، له‌میانه‌ى ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه به‌ڕێوه بچێ، هاوشێوه‌ى گه‌ڕى یه‌كه‌م، كه له 11-ى حوزه‌یرانى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.
عادل عه‌بدولمه‌هدى، كه زیاتر له ساڵێك سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو، نزیكه‌ى شه‌ش مانگیش سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌ر بوو، چه‌ندان جار ده‌نگۆى سه‌ردانى ئه‌و بۆ واشنتۆن بڵاوكرایه‌وه، كه‌چى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشوازى لێ نه‌كرا.