ئاژانسى فرانس پرێس له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ساڵیادى داگیركردنى كوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه، باسى كاریگه‌رى ئه‌م رووداوه ده‌كات له‌سه‌ر عێراق و ده‌ڵێ، داگیركردنى كوێت سه‌ره‌تاى كه‌وتنى سه‌دام بوو، تا ئێستایش عێراقییه‌كان باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن.
له دووى ئابى ساڵى 1990 سوپاى عێراق، كه ئه‌و كاته له‌ژێر فه‌رمانى سه‌دام حوسێن بوو، كوێتى داگیركرد. دواتر له‌ژێر فشارى هاوپه‌یمانان له شه‌شى ئادارى 1991 له كوێت كشایه‌وه.
ئاژانسى فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه بڵاوكردووه‌ته‌وه و قسه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى عێراق كردووه، كه دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه تا ئێستا كاریگه‌رى ئه‌و رووداوه به‌سه‌ر خه‌ڵكى عێراق و كوێت ماوه.
ناونیشانى راپۆرته‌كه ئه‌وه‌یه، “لێبورده‌ین، به‌ڵام له بیرى ناكه‌ین”. مه‌به‌ستى كوێتییه‌كانه كه رووداوه‌كه‌یان له بیر نه‌كردووه، به‌ڵام له خه‌ڵكى عێراق خۆشبوون، چونكه ئه‌وان ده‌زانن هێرشه‌كه له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه ئه‌نجام دراوه.
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه داگیركردنى كوێت له لایه‌ن سه‌دامه‌وه سه‌ره‌تاى رووخاندنى رژێمه‌كه‌ى بوو، بۆ خه‌ڵكى عێراقیش تا ئێستا باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن.
سه‌دام حوسێن كوێتى به پارێزگاى 19 ناساند، به‌ڵام كه‌متر له حه‌وت مانگ له وڵاته‌كه مایه‌وه.
ئاژانسى فڕانس پرێس ده‌ڵێ، عێراق له ماوه‌ى رابردوودا 51 ملیار دۆلارى وه‌ك قه‌ره‌بوو داوه‌ته‌وه كوێت، هێشتا چوار ملیارى ماوه. له‌رووى مرۆییشه‌وه به هه‌زاران كه‌س له هه‌ردوو لا بێ سه‌روشوێنن و ته‌نیا 215 كوێتى و 85 عێراق دۆزراونه‌ته‌وه.