له راپۆرتێكى ماڵپه‌رى حوڕه باس له‌وه ده‌كرێت، میلیشیاكانى عێراق دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه له‌خۆبایین و ترسناكترن.
ماڵپه‌ڕى حوڕه ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، جنین پلاسخارتى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه، له‌دواى ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌یش به‌گوته‌ى راپۆرته‌كه میلیشیاكان تووشى فیز و له‌خۆبایى بوون.
راپۆرته‌كه ئه‌وه به‌بیر خوێنه‌رانى ده‌هێنێته‌وه، ئه‌و گرووپه میلیشیانه ترسناكن سڵ له هیچ شتێك ناكه‌نه‌وه، نموونه‌ى ئه‌وان بوو كه سه‌ركرده‌یه‌كى وه‌ك ره‌فیق حه‌ریرییان له لوبنان كوشت.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، عێراقییه‌كان داوای پاراستنیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، كه‌چى نازانن هیچ بیانییه‌ك ناتوانێ ئه‌وان له میلیشیاكان بپارێزێ.
پێشتر گوته‌بێژى میلیشیاى نوجه‌با ده‌ڵێ، جنین پلاسخارت له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش راپۆرتى له‌سه‌ر كوشتنى هیشام هاشمى داوه. ئه‌و به‌رپرسه‌ى شیعه هه‌ڕه‌شه له پلاسخارت ده‌كات و ده‌ڵێ وا مه‌كه كه‌سێكى بێزراو بیت.