وێڕای رێژەی زۆری مردن ئێران بۆنە ئاینییەکان ناوەستێ

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە،٣٠ی جولای دوایین بەراوردکاری سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا و رێژەی توشبوون و گیان لەدەستانی بە هۆی ئەم پەتاوە بڵاو کردەوە.

ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران دۆخی تاران بە هیڵی کارەسات وەسف دەکات و دەڵێت: لە هەر ١٤ تووشبوو لەم شارە یەک کەسیان گیان لە دەست دەدات.

بە گوتەی حەریرچی، لە پێنج مانگی ڕابردوودا بە شێوەی مامناوەند، ١٠٢ کە س لە ئێران بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

حەریرچی هەروەها باس لە  توشبوونی کەسانی کەم تەمەن دەکات و دەڵێت: دەبێ وریای گەنجەکان و منداڵان بین.

سەرباری هۆشداری شارەزایانی بواری تەندروستی، حکومەتی ئێران پێداگری لە سەر بەڕێوەچوونی رێوڕەسمە ئایینی و دەوڵەتیەکان دەکاتەوە.

تەنانەت هۆشداری دراوە، کە بەڕێوەچونی ڕێوڕەسمەکانی مانگی موحەڕەم کارەساتی مرۆیی بەدوادا دێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com