نوچە-ڕۆیتەرز
کەنەدا لەپلانیدایە ژمارەی هێزەکانی خۆی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم بکاتەوە و ژمارەیەک لە هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.
مایکڵ ڕایت، بەرپرسێکی سەربازی کەنەدا گوتی: پرسی کشانەوەی هێزەکانیان لە گەڵ فەرماندەیی هاوپەیمانان خستۆتە بەر باس و هۆکاری ئەم بڕیارەش بۆ کارایی باشتری سوپای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، دەگەڕێتەوە.
کەنەدا نزیکەی ٨٠٠ سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کردووە، لەم ژمارەیە ٥٠٠ کەسی لە عێراق و هەرێمی کوردستانن.
ئەولەوییەتی سەرەکی هێزەکانی کەنەدا لە عێراق، مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری سەربازییە.
دوای ٢٠١٤ و هێرشی داعش بۆ سەر عێراق، کەنەدا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئەم هێزانەی خۆی لە عێراق وهەرێمی کوردستان، جێگیر کرد.