نوچە-ئاژانسەکان
لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا، ماوەی گەمارۆکانی چەک بۆ سەر تاران لەلایەن نەتەوە یەگکرتووەکانەوە کۆتایی دێت، ئەمریکا لە پلانیدایە لە رێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ماوەی ئەو گەمارۆیانە بۆ سەر تاران درێژ بکاتەوە.
برایان هوک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە بارەی کۆتایی هاتنی ماوەی گەمارۆکانی چەک بۆ سەر ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت: دەبێ وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل بۆ ئەم مەبەستە هاودەنگ بن.
بە گوتەی برایان هوک، هیچ کەس پێی وانییە، کە دەبێ ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی و پێشکەتو بگات و ڕێگەی بۆ خۆش بێت لە سەر کڕین و فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی و چەکی پێشکەوتوو بەردەوام بێت.
هوک هەروەها رایگەیاند: ئەگەر گەمارۆکانی چەک لە سەر ئێران هەڵگیرێن، تاران هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکات کە ئێستا بە نهێنی کار بۆ دەست خستنی تەکنۆلۆجیای سەربازی دەکات.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران داوادەکات، کۆمەڵگای جیهانی بۆ بەربەست کردنی رێگەی ئێران کۆدەنگ بن.