نوچە-المیادین
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەم هێزانە بە پارێزەری سەروەری و ئاسایشی عێراق وەسف دەکات و دەڵێت: پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا، لە بەرزترین ئاستدایە.
فالح فەیاز، ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتمانی عێراق وسەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، جەخت دەکاتەوە هێزەکانیان بەشێکن لە هێزە چەکدارەکانی عێراق و لە دژی دەستدرێژیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەم وڵاتە دەوەستێتەوە.
لە بارەی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ تاران، فالح فەیاز پێیو ایە، ئەم سەردانە نیشانەی بەهێز بوونی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتە.
سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پێیوایە، کە بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە جێی خۆیدایە و دەبێ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.