یۆنیسێف لە بارەی دۆخی دەیان ملیۆن منداڵ هۆشداری دەدات

0

نوچە-ڕۆیتەرز

رێکخراوی یۆنیسێف بە ئاماژەدان بە دۆخی هەمەگیری کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان، لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، ٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار منداڵ، کەتوونەتە ڕیزی ئەو منداڵانەی جیهانەوە، کە لەگەڵ دیاردەی بەدخۆراکی بەرەوڕوون.

ڕاپۆرتەەکی یۆنیسێف، کە لەسەر پێگەی لانسێت بڵاو بۆتەوە، هەروەها لە بارەی بەرەدوام بوونی دۆخی کۆرۆنا و کاریگەریەکانی بۆ سەر منداڵانی جیهان هۆشداری دەدات.

هێنریتا فور، بەرێوەبەری یۆنیسێف لەم بارەوە دەڵێت: دوای ٧ مانگ لە بڵاوبوونەوەی یەکەم شەپۆلی کۆرۆنا، ئێستا زیاتر لە هەموو کاتیک هەست بە شوێندانەری ئەم پەتایە بۆ سەر چارەنووس و داهاتووی منداڵان دەکرێت.

یۆنیسێف لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە، کوالیتی  خۆراک و خواردنی منداڵان دابەزیوە و ئەمەش پەرە بە لاوازی و بێ هێزی جەستەی منداڵان دەدات.

یۆنیسێف هەروەها هیوای خواستووە، کە قەیرانی کۆرۆنا نەبێت قەیرانێکی هەمیشەیی، کە هەڕەشە لە ژیانی منداڵان و باری تەندروستییان بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com