مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، زیكرا عه‌لووشى ئه‌میندارى به‌غداى دوور خستووه‌ته‌وه، له‌شوێنى ئه‌و خۆى پۆسته‌كه به‌ڕێوه ده‌بات، تا ئه‌و كاته‌ى كاندیدێكى نوێ داده‌نرێت.
موزڕ خه‌زعه‌ل ئه‌ندامى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى و ئاودانكردنه‌وه له په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێكى كه له ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه ماوه‌یه‌كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق زیكرا عه‌لووشى ئه‌میندارى به‌غداى دوورخستووه و له شوێنى ئه‌و خۆى پۆسته‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
له هه‌واڵه‌كه شه‌فه‌ق نیوز هاتووه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرا بووه كێبڕكێیه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته هه‌بووه و ته‌نانه‌ت به پاره‌یه‌كى زۆر مامه‌ڵه‌ى له‌سه‌ر كراوه.
به‌ڵام كازمى ئێستا كۆمه‌ڵێك ناوى له‌به‌ر ده‌سته بۆئه‌وه‌ى یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێ.
په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌ڵێ كازمى سێ مه‌رجى بۆ ئه‌و كه‌سه داناوه كه ده‌بێت به ئه‌میندارى به‌غدا، یه‌كه‌میان خه‌ڵكى به‌غدا بێت، دواتر توانا و شاره‌زایى هه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پۆسته‌كه.
ئه‌میندارێتى به‌غدا ئه‌نجوومه‌نێكى خزمه‌تگوزارییه به‌رپرسه له خزمه‌تكردنى پایته‌خت، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراق دانراوه، زیكرا عه‌لووش تاكه ژنێكه له مێژووى ئه‌مێندارێتى به‌غدا ئه‌و پۆسته‌ى به‌ڕێوه‌بردووه.