به‌گوێره‌ى به‌یاننامه‌یه‌كى نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ كازمى له‌گه‌ڵ جنین پلاسخارتى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، لة بةغدا كۆبووه‌ته‌وه و له دانیشتنه‌كه‌یان تاوتوێى بارودۆخى ئه‌منى شارى كه‌ركووك و شنگالیان كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌ى نووسینگه‌ى كازمى هاتووه، كازمى و پلاسخارت له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تاوتوێى چه‌ند بابه‌تێكیان كردووه، له‌وانه بارودۆخى خۆپێشانده‌ران، هه‌ردووكیان دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه ده‌بێت مافى خۆپێشانده‌ران ده‌سته‌به‌ر بكرێت و گیانیان بپارێزرێت.
جگه له‌مه‌یش بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته یه‌كێك بووه له باسه‌كانى گفتوگۆى كازمى و پلاسخارت، كازمى به‌ڵێنى داوه له ڕووى لۆجیستییه‌وه كار بكات بۆئه‌وه‌ى پێداویستى هه‌ڵبژاردن دابین بكات.
له كۆتایى به‌یاننامه‌كه‌یش باس له‌وه كراوه پلاسخارت باسى بارودۆخى ئه‌منى كه‌ركووك و شنگالى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كانى تر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه باس نه‌كراوه.
دواى رووداوه‌كانى ئۆكتۆبه‌رى 2017 هێزه‌كانى عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌گوێره‌ى راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان میلیشیاكانى شیعه له‌و ناوچانه پێشیلكاریى ده‌كه‌ن و رێگرن له‌وه‌ى خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زێدى خۆیان.