نوچە
دەروونناسان و شارەزایانی بواری تەندروستی دەروونی ڕایان وایە، کە پەتای کۆرۆنا گەلێک ڕەهەند و لایەنی نەناسراوی هەیە، بە تایبەت ئەو ڕەهەندانەی، کە پەیوەندیان بە بواری دەروونی تاکەکانەوە هەیە.
نەبوونی زانیاری پێویست وای کردووە، کە بە شێوەیەکی سرووشتی نیگەرانی و دڵەڕاوکی ڕووبکاتە تاک و بنەماڵە و کۆمەڵگا. لەسەریەک ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی لاواز بوونی توانای بەرگری لەش و ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر دەروونی مرۆڤەکانیش.
خالێکی سەرنجڕاکێش، کە ئێستا لەبارەی کۆرۆناوە باسی لێدەکرێت ئەوەیە، کە ئەو کەسانەی، کە رەش بینن، زووتر تووشی ئەم پەتایە دەبن. هەروەها ئەو کەسانەی، کە نەخۆشی دەروونییان هەیە، لەم پەتایە زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت.
هەر بۆیە پێویستە لەگەڵ زیانە دەروونییەکانی ئەم پەتایە ئاشنا بین و خوێندنەوەی زیاتری بۆ بکەین، تاکوو لە ڕووی دەروونییەوە هەست بە ئارامی و ئاسایش بکەین.