ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مریكى له وتارێكدا باس له گرنگى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ خه‌ڵك گرنگه نه‌وه‌ك چینى سیاسى، چونكه وه‌ك تاقیكردنه‌وه و ده‌رفه‌تێكه ده‌توانن گره‌و له ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه و ئامانجى سێیه‌میان بپێكن.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له راپۆرتێكى شیكارى باس له گرنگى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق ده‌كات و سه‌ره‌تا له ناونیشانه‌كه‌ى ده‌پرسێ، ئایا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته چاره‌سه‌رێكى بۆ ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى عێراق هه‌یه؟
دواتر روونى ده‌كاته‌وه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات گرنگه، چونكه هه‌ر دوو لا وه‌ك ده‌رفه‌تێك له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌ڕوانن، حزبه‌كان كه چینى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتى عێراق پێكده‌هێنن، وه‌ك هه‌لێك سه‌یرى هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان، كه‌چى خه‌ڵك به زنجیره‌ى پێكانى ئامانجه‌كانیان ده‌زانن.
به بڕواى شیكارییه‌كه هه‌ڵبژاردنه‌كه پێشوه‌خته بكرێت، یان له كاتى خۆى بكرێت 2022 ئه‌وا ئه‌مجاره جیاواز ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زووتر بكرێت ئه‌وا گرنگییه‌كه‌ى بۆ خه‌ڵك له ڕووى واتایییه‌وه ده‌بێت.
چونكه خه‌ڵكى راپه‌ڕیو دوو ئامانجیان به‌ده‌ست هێناوه یه‌كه‌میان، عادل عه‌بدولمه‌هدیان ناچار كرد ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، دووه‌م ئه‌و كاته بوو كه متمانه به حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى دا، جا كاتێكیش هه‌ڵبژاردنه‌كه پێشوه‌خته بكرێت ئه‌وا ئامانجى سێیه‌مى خۆیان ده‌پێكن.