رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، گرژیى نێوان ئه‌مریكا و ئێران له عێراق به‌رده‌وامه، ئه‌مریكا به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و ئێران به مووشه‌كى كاتیوشا په‌یام به یه‌كتر ده‌ده‌ن و به گژ یه‌كتر ده‌چنه‌وه، كه‌چى ده‌رده‌كه‌وێت ئێران ئامانجه‌كانى ناپێكێ.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى (عه‌ره‌ب) كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێ له راپۆرتێكدا، باسى له به‌رده‌وامى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران كردووه له‌سه‌ر خاكى عێراق، دووپاتى ده‌كاته‌وه ته‌نیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندان په‌یامیان به یه‌كتر داوه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات له‌م هه‌فته‌یه‌دا زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له جبه‌خانه‌ى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران روویان داوه، گومانى ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و ته‌قینه‌وانه له‌لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى ئه‌مریكاوه ئه‌نجام درا بن، له‌به‌رانبه‌ریشدا هێرشى مووشه‌كى كاتیوشا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى هاوپه‌یمانان و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا به‌رده‌وامه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب تێبینى ئه‌وه‌ى كردووه، جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوو هێرشه له‌وه‌ى هێرشه‌كانى كاتیوشا ئامانجه‌كان ناپێكێ، به‌ڵكو زۆربه‌یان له گۆڕه‌پانه چۆڵه‌كانى ناو باره‌گاكانى ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانان ده‌كه‌ونه خواره‌وه.
به‌گوته‌ى رۆژنامه‌كه هۆكاره ئه‌وه‌یه، ئێران ده‌یه‌وێ ته‌نیا فشار بكات و نایه‌وێ هێرشه‌كانى ببێته هۆى كوشتنى سه‌ربازانى ئه‌مریكا، چونكه ئه‌مه تووشى جه‌نگێكى گشتگیرى ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، بۆیه له هێرشه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام خۆى له پێكدادانى راسته‌وخۆ به دوور ده‌گرێ.