نوچەنێت
ئەنجومەنی وەزیران، بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە، کە لە دوو رۆژی رابردوودا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر لە پەرلەمان تاوتوێ کران.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٩-٧-٢٠٢٠، ئەنجوومەنی وەئزران کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆدەبنەوە، تێیدا بابه‌تی ئاماده‌بوونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان دەخرێتەڕوو.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە:
• دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
• پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا
• قه‌یرانی دارایی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
پەرلەمانی کوردستان ٢٧و٢٨-٧-٢٠٢٠، لەبارەی چەند تەوەرێک ، دۆخی ناوچە سنورییەکان، دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان، هەروەها دۆخی تەندروستی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە ئامادەبوونی وەزیرەکانی حکومەت کۆبووەوە.