نوچي-هەواڵدەریی فەڕەنسا
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات لە مانگی ڕابردوودا، ١٠ هەزار منداڵ بە هۆی برسێتییەوە مردوون.
ڕاپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕووونی دەکاتەوە، بە هۆی کێشە و دەرهاویشتەکانی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دە هەزار منداڵ لە سەرتاسەری وڵاتانی جیهان بە هۆی نەبوونی خۆراک گیانیان لە دەست داوە.
نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاماژەی بە کەرەنتینە و نەمانی پەیوەندی ناوچە هەژار و دواکەوتووەکان کردووە وهەروەها زۆرتر بوونی دیاردەی بێکاری و نەداری، ئەمەش هۆکار بووە بۆ مردنی منداڵان.
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئێستا ٥٥٠ هەزار منداڵ ڕۆژانە دووچاری دیاردەی کەم خۆراکی، بەدخۆراکی، دەرونی و تەندروستین.