نوچە
بە بۆنەی کۆچی دوایی جیهان ڕەشید سندی، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە” خوالێخۆشبوو نموونه‌ى كارامه‌يى و راوێژكارێكى لێهاتووى شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموونێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستپێشخه‌ر بوو، كه هه‌ميشه به خه‌مخۆرى و دڵسۆزانه ئه‌رك و كاره‌كانى به رێكوپێكى ئه‌نجام داوه”.
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سه‌رخۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوكارانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان خوالێخۆشبوو، خاتوو جيهان ره‌شيد سندى ده‌كه‌م، كه به داخه‌وه ئه‌مڕۆ كتوپڕ كۆچى دوايى كرد. هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌يانم، له خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و ئارامى و دڵنه‌واييش به هه‌موو لايه‌كيان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو نموونه‌ى كارامه‌يى و راوێژكارێكى لێهاتووى شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموونێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستپێشخه‌ر بوو، كه هه‌ميشه به خه‌مخۆرى و دڵسۆزانه ئه‌رك و كاره‌كانى به رێكوپێكى ئه‌نجام داوه و جێپه‌نجه‌ى به چه‌ندين كارى سه‌ركه‌وتووى ساڵانى رابردووى بوارى پسپۆڕيى خۆيه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران و دامه‌زراوه په‌يوه‌نداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دياره. بێگومان كۆچى ناواده‌ى ئه‌و، بۆشايييه‌ك جێده‌هێڵێت و بۆ هه‌ميشه له يادى ئێمه و هاوكارانيدا ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
28/7/2020