سه‌رچاوه‌كان له په‌رله‌مانى عێراقه‌وه ئاشكرایان كردووه، مشتومڕێكى توند له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن دروست بووه، هه‌ندێك داوا ده‌كه‌ن هه‌ر پارێزگایه‌ك یه‌ك بازنه بێت و دوو لایه‌نى سه‌ره‌كى شیعه و سوننه‌یش داوا ده‌كه‌ن فره بازنه‌یى بێت.
ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زارى په‌رله‌مانتاران ئاشكراى كردووه، هه‌ر دوو فراكسیۆنى سائیروونى شیعه و قیواى سوننه هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن یه‌كلایى كردووه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن هه‌ر پارێزگایه‌ك فره بازنه‌یى بێت.
هاوپه‌یمانى سائیروون له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت و هاوپه‌یمانى قیوایش له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، یه‌كه‌میان له 54 كورسى و ئه‌ویتریان له 40 كورسى پێكهاتووه.
محه‌مه‌د كه‌ریم په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح به شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، مشتومڕه‌كه به‌رده‌وام هه‌یه و له دانیشتنى رابردووى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان مه‌سه‌له‌ى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆ دانیشتنى داهاتوو هه‌ڵگیراوه.
ئاشكرایشى ده‌كات پێنشیازێك هه‌یه له‌وه‌ى هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێكى دابه‌شكردنى خۆراك بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن بێت، كه‌چى هه‌ندێك لایه‌نى تر ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌ر قه‌زایه‌ك بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن بێت.
ئه‌م مشتومڕه له كاتێكدایه كه هێشتا گومان له‌وه ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان بكرێت. به‌در زیادى په‌رله‌مانتارى سائیروون ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كردووه پێده‌چێ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته نه‌كرێت، چونكه زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نیین.