ئەسعەد مورادی
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، به‌غدا به نیازه كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان و توركیاوه ڕابكێشێت و ئێمەش به مه‌رج كاره‌با ده‌ده‌ینه عێراق.
کێشەی نەبوونی کارەبا گرفتی بۆ حکومەت و هاوڵاتیان دروست کردووە و وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، کە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی کارەبا، لە هەرێمی کوردستان و تورکیا، کارەبا رادەکێشن بۆ عێراق.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەبارەی پێدانی کارەبای هەرێم بە بەغدا ڕاگه‌یاند: به‌غدا به نیازه كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان و توركیاوه ڕابكێشێت، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28-7-2020) له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان بووین و باسی ئه‌و بابه‌ته كراوه، به مه‌رجێك ئه‌و كاره‌با ده‌ده‌ینه به‌غدا، كه
یەکەم، هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاره‌با نه‌بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
دووه‌م، به‌غدا ده‌توانێت سووته‌مه‌نی بۆ یه‌كه له‌كار كه‌وتووه‌كانی هه‌رێمى كوردستان دابین بكات و له‌وێ كاره‌بایان پێ ده‌درێت، به مه‌رجێك كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان و سوودی بۆ هێڵى كاره‌بای نیشتمانی هه‌بێت.
سێییه‌م، مه‌رجیش هه‌ر كاتێك مه‌رجه‌كانمان جێبه‌جێ كرا، ئه‌و كاته له چوا چێوه‌ی داواكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەشڵێت “ئه‌وان چی داوا بكه‌ن دیراسه‌ی ده‌كه‌ین، جارێ نازانین چه‌ند مێگاوات به‌رهه‌مده‌هێنین”. گوتیشی ”ئێمه له هه‌ولێر یه‌ك یه‌كه و له سلێمانی یه‌ك یه‌كه و له بازیان یه‌ك یه‌كه له دهۆك شه‌ش بۆ حه‌وت یه‌كه وه‌ستاون، ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌كانه سووته‌مه‌نیی ناوخۆیان بۆ دابین بكرێت له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌گه‌ڕیان ده‌خه‌ینه‌وه”.