کازمی بڕیارێکی نوێ دەدات

0

نوچە-بغداد الیوم

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨-ی جولای جەختی کردەوە، کە هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە ئەرکدارن بە پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران.

کازمی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئاماژەدان بە خۆپیشاندانەکانی رۆژانی ڕابردووی عێراق، جەختی کردەوە، کە هێزە ئەمنیەکان دەبێ بەرامبەر بە هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەک بەرگری لە خۆپیشاندەران بکەن.

سەرۆکوەزیران هەروەها گوتی، وەزیرەکان دەبێ گوێ لە داواکاری خەڵکی شەقام بگرن و لە ڕووی مەیدانییەوە لە سەر شەقامەکان ئامادە بن و کار بۆ جێبەجیکردنی بەڵێنەکانی حکومەت بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com