فشارى خۆپێشاندانه‌كان بۆ سه‌ر حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراق زیاتر ده‌بێت، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران داوا له وه‌زیره‌كانى ده‌كات بچنه سه‌ر شه‌قام و هاوپه‌یمانی سائیروونیش داواى دانیشتنى نائاسایى په‌رله‌مان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێیه‌م خۆپێشانده‌ر گیانى له ده‌ست دا، كه پێشتر به فیشه‌كى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق بریندار ببوو، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى بڵاوكراونه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ى كوژراوه‌كان هێشتا زیاتر بێت، چونكه شه‌ش كه‌س له‌وانه‌ى دوێنێ بریندار بوون ژیانیان له مه‌ترسى دایه.
ئه‌مڕۆیش له چه‌ندان شوێنى عێراق خۆپێشاندان به‌رده‌وامه و خه‌ریكه فشارێكى زیاتر بۆ سه‌ر حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ته‌واوى لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست ده‌كات، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند ده‌بێت ته‌واوى وه‌زیره‌كانى حكوومه‌ته‌كه‌ى بچن گوێ له خه‌ڵك بگرن و بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌وڵێكه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى توڕه‌یى خه‌ڵك.
هاوكات هاوپه‌یمانى سائیروون كه یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه گه‌وره‌كانى ناو په‌رله‌مانى عێراق داواى كردووه به‌په‌له دانیشتنى نائاسایى په‌رله‌مان بكرێت، بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى ته‌نگژه‌ى كاره‌با و نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى بكرێت.
سپوتنێك له راپۆرته‌كه‌ى كه له‌سه‌ر قه‌یرانى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ هۆشدارى به مسته‌فا كازمى ده‌درێت له‌وه‌ى هه‌مان چاره‌نووسى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌بێت.