لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک کۆدەبێتەوە

0

ئەسعەد مورادی

ئەندامێکی شاندی دانوستاندنکاری کورد بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک رایدەگەیەنێت، لیژنەکە بە چڕی دەستیانپێکردووەتەوە و پێکهاتەکان زۆر لەیەک نزیکبوونەتەوە.

بڕیارە سبەی چوارشەممە لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک کۆببێتەوە و ئەندامێکی کوردی لیژنەکەش دەڵێت:

لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دامەزراوە و پێکدێن لە نوێنەری پێکهاتەکانی کەرکوک، کە بریتین لە: خالید شوانی(یەکێتی) و شاخەوان عەبدوڵلڵا، (پارتی) پەرلەمانتارانی پێشووی عێراق-نوێنەری کوردن، محەمەد تەمیمی و خالید مەفرەجی، پەرلەمانتاری عێراق-نوێنەری سوننەن، ئەحمەد تازەلی، پەرلەمانتاری عێراق-نوێنەری شیعە پێکهاتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لیژنەکە شەش جار کۆبووەتەوە و زۆربەی کۆبوونەوەکانیش لە بەغدا بوون و بڕیارە لەم هەفتەیەش کۆببنەوە.

لەلێدوانێی تایبەت بە نوچە، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری کورد بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک، لەبارەی دەستپێکردنەوەی کاری لیژنەکەیان راگەیاند: کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک بە چڕی دەستیانپێکردووەتەوە و پێکهاتەکان زۆر لەیەک نزیکبوونەتەوە.

شاخەوان عەبدوڵلا دەڵێت “یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی دانوستاندنەکان، دۆسیەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بوو، بەڵام ئێستا ئەنجوومەن لەکارخراوە و خاڵی گفتوگۆ، دانوستاندنە لەسەر سیڤی وەرگرتنی فەرمانبەرانی سنووری کەرکوک لە وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com