یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاژەڵان تۆمار کرا

0

نوچە-ڕۆیتەرز

بۆ یەکەمین جار حآلەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاژەڵان تۆمار دەکرێ.

ڕێخکخراوی ئاژەڵداری بەریتانیا دەڵێت، بۆ یەکەمین جار حاڵەتی تووشبوونی پشیلەیەک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە تۆمار کراوە.

ئەمە یەکەمین ئاژەڵە، کە لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، حآلەتی تووشبوونی بەم پەتایە هەیە و دوای پشکنین دەرکەوتووە، کە ئەم پشیلەیە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

بەرپرسانی تەندروستی بەریتانیا دەڵێن، تاکوو ئێستا هۆکاری گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەم پشیلەیە ڕوون نییە، هەروەها ڕوون نییە ئایا ئەم ڤایرۆسە لە ئاژەڵەکانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە یان نا و پێویستییان بە لیکۆڵینەوەی زیاتر هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com