ماڵپه‌ڕى میدل ئیست ئاى به‌ریتانى، نهێنییه‌كى دانیشتنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و عه‌لى خامنه‌ئى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئاشكرا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕه‌كه له راپۆرتێكدا باس له سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى ده‌كات بۆ تاران و ده‌ڵێ گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره له گوتارى عێراق دیار بوو، چونكه كازمى دووپاتى له‌سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق كردووه‌ته‌وه و په‌یامى به ئێران داوه.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه‌دا باس له‌و دیداره ده‌كات، كه له نێوان كازمى و خامنه‌ئى روویداوه، ده‌ڵێ به‌رپرسانى ئێران ویستیان تۆمارى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاشكرا نه‌بێت، به‌ڵام دواتر هه‌ندێك زانیارى دزه‌یان پێكراوه.
له‌وانه خامنه‌ئى سه‌رزه‌شتى عێراقییه‌كانی كردووه، له‌وه‌ى تۆڵه‌ى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌ق قودسیان نه‌كردووه و دواتریش هێزه‌كانى ئه‌مریكایان ده‌رنه‌كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه مسته‌فا كازمى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سه‌رزه‌شته بێده‌نگ بووه و هیچ وه‌ڵامێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه. له به‌رانبه‌ردا خامنه‌یى وا خۆى نیشان داوه كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكى پیرۆزه له سه‌ر عێراق و عێراقییه‌كان.
له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسێكى باڵاى حكوومه‌تى عێراق كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، پاساوى بۆ بێده‌نگییه‌كه‌ى كازمى هێناوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، ئێمه له‌به‌رانبه‌ر كامیره‌كان په‌یامى خۆمان دا پێویست ناكات به نهێنى بدوێین