چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عێراقى ده‌ڵێن ئیسرائیل یان ئه‌مریكا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ى سه‌قه‌ڕى حه‌شدى شه‌عبى، كه‌چى حكوومه‌تى عێراق ده‌ڵێ به‌هۆى به‌رزى گه‌رمییه‌وه جبه‌خانه‌ى بنكه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو جبه‌خانه‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى سه‌قڕ له باشوورى به‌غدا ته‌قییه‌وه، كه سه‌ربازگه‌یه‌كى به‌ناوبانگى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه، حكوومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمییه‌وه بنكه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
كه‌چى ئه‌مڕۆ له راپۆڕتێكى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید، په‌رله‌مانتارانى عێراق گومانیان له‌و زانیارییانه‌ى حكوومه‌تى عێراق كردووه، ده‌ڵێن بنكه‌كه له‌لایه‌ن هێزێكى ده‌ره‌كى وه‌ك ئیسرائیل یان ئه‌مریكا كراوه‌ته ئامانج.
جاسم به‌ختانى وعادل گه‌رعاوى دوو په‌رله‌مانتارى عێراقن قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌كه كردووه ،چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیان خستووه‌ته‌ڕوو و دووپاتیان كردووه‌ته‌وه ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆى پله‌ى گه‌رمییه‌وه نه‌بووه.
ئه‌وان ده‌ڵێن جبه‌خانه‌ى بنكه‌كه فێنكه‌ره‌وه‌ى بۆ دانراوه، به تایبه‌تى ئه‌و به‌شه‌ى تایبه‌ته به مووشه‌ك و رۆكێت.
دووه‌م له‌و كاته‌ى بنكه‌كه بۆردمان كراوه، فڕۆكه له ئاسمانه‌وه بینیراوه. به‌ڵگه‌یه‌كى تریش ئه‌وه‌یه بنكه‌كه چه‌كدارانى كه‌تائیبى حزبوڵا و نوجه‌باى تێدایه كه ئه‌وانه‌یش سه‌ر به ئێرانن، جیا له‌مانه‌یش ساڵى رابردوو هێرشكراوه‌ته سه‌ر هه‌مان بنكه، كه ئه‌و كات ئیسرائیل تۆمه‌تبار كرا.
به‌رپرسێكى حكوومه‌تى عێراقیش له راپۆرته‌كه ئاشكراى كردووه، گومان له رووداوه‌كه هه‌یه بۆیه تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێـت.