ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقى ئاشكراى كردووه، ده‌ستى به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك گرتووه كه مووچه‌ى خانه‌نشینى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه به كه‌سێك دراوه پێشتر به‌رپرسیارێتى له‌ناو داعش هه‌بووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق كه ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له شارى ئه‌نبار ده‌ست به سه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك گیراوه كه به‌گوێره‌ى مامه‌ڵه‌كه له فه‌رمانگه‌ى خانه‌نشینى ئه‌نبار مووچه بۆ كه‌سێك بڕاوه‌ته‌وه پێشتر داعش بووه.
له به‌یاننامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، ئه‌و كه‌سه له لایه‌ن نووسینگه‌ى تاوانى ئه‌نبار گیراوه و دواتریش خۆى له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن دانى به‌وه ناوه پێشتر له ریزى داعش بووه.
جگه له‌مه‌یش نووسراوه‌كه باسى له‌وه كردووه، دواى لێكۆڵینه‌وه دادگا بڕیار له‌سه‌ر به‌رپرسانى ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌دات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له چه‌ند ساڵى رابردوودا بڵاوكراونه‌ته‌وه، خه‌ڵكێكى زۆر بێ هیچ شایسته‌بوونێك مووچه له عێراق وه‌رده‌گرن و ئه‌مه‌یش سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ قه‌یرانه داراییه‌كه‌ى عێراق.