نوچە-الفرات
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی جولای ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڕووداوەکانی گۆڕەپانی تەحریر بڵاو کردەوە.
ئەم ڕاگەییندراوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کە تایبەتە بە خۆپیشاندانەکانی شەی یەکشەممەی ڕابردوو، جەخت دەکاتەوە کە هێرشبەرانی سەر خۆپیشاندەرانی عێراقیان خستتە ژێر چاودێری.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هەروەها ڕایگەیاند لە ئەنجامی لێکٶڵینەوەکان، بۆیان دەرکەوتووە کە چەند گروپێکی تاوانبار و مەترسیدار بە رێگەی ئاژاوەنانەوە و هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەران، هەوڵی دروستکردنی پشێوی و نائارامییان داوە.
ڕاپۆرتەکە داوا لە گەنجەکانی عێراق دەکات، بە هەست بە بەرپرسیارێتی و وشیارییەوە ئاگاداری پیلانی ئەم گروپانە بن.