نوچەنێت
کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبێت، بانگهێشتی وەزیری دارایی دەکرێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢٨-٧-٢٠٢٠، پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) دەکات و وه‌زیرانی دارایی و ئابوری، پلاندانان، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم، به‌غدا و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.