نوچەنێت
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی زیانەكانی موشەکبارانکردنی سەربازگەی تاجی راگەیاند.
شەوی رابردوو٢٧/٢٨-٧-٢٠٢٠، سێ موشەک ئاراستەی سەربازگەی تاجی لە بەغدا کران، زیانی ماددی زۆری لەسەربازگەکە داوە.
شانەی ئەمنی عێراق، راگەیێةدراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە “سەربازگەی سوپای عێراق لە تاجی بە ٣موشەكی جۆری كاتیۆشا كرایە ئامانج، كە لە ناوچەی “سبع البور”ـەوە هەڵدرابوون. موشەكی یەكەم بەر پۆلی پازدەهەمی فڕۆكەوانی سوپا كەوت و زیانی زۆر بە یەكێك لە فڕۆكەكانی سوپا گەیشت، موشەكی دووەم، بەر كارگەی دروستكردنی تۆپ و چەك كەوت و زیانی ماددی زۆری بەدواوە بوو. سێیەم موشەك بەر پۆلی دووەمی فڕۆەكانی سوپا كەوت، بەڵام نەتەقییەوە”.
بەپێی راگەیێندراوەکە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە هەوڵەكانی بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە و رادەستكردنیان بە یاسا و بەردەوام دەبێت، لەپێناو بە سزاگەیاندنیان و دەستەبەركردنی سەروەری عێراق و رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی بەرۆكی وڵاتەكەمانی گرتووە”.
بەپێی میدیا عیراقییەکان، دوابەدوای دوای موشەكبارانەكە فڕۆكەكانی ئەمەریكا ئاسمانی عیراقیان گرت.