نوچە-ئاژانسەکان
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لەم وڵاتە کۆبووەوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، رۆژی دووشەممە ٢٧ی جولای لە بەیانێکدا ئاماژەی بە وردەکاریەکانی ئەم دیدارەی نێوان قاسم عەرەجی و ئیرەج مەسجدی کردووە.
بە گوێرەی بەیانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعەرەجی لەم دیدارەدا جەختیان لە سەر بەرەدوام بوونی هاوکاری و هەماهەنگیەکانی تاران و بەغدا لە ڕووی ئەمنیەوە کردۆتەوە.
دوای ئەوەی، کە فالح فەیاز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە بڕیاری مستەفا کازمی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە، قاسم ئەعەرەجی جێگای گرتەوە.