نوچە-بغداد الیوم
وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ڕاپۆرتی لە بارەی دۆخی کۆرۆنا و رێژەی قوربانیان و تووشبووانی ئەم پەتایە بڵاو کردەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، رۆژی ٢٧ی جولای ڕایگەیاند: لە ٢٤ کاژێری ڕابردوودا دوو هەزار و ٥٥٣ حالەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمار کراوە و ٩٦ کەسی دیکەش گیانیان لە دەستداوە.
بە هەژمار کردنی ئەم ئامارە نوێیە، کۆی ئاماری گیان لە دەستدانەکان بە هۆی پەتای کۆرۆناوە لە عێراق گەیستە ٤ هەزار و ٤٥٨ کەس.