ئەسعەد مورادی
شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، ئەگەر کازمی بچێتە ژێڕ باری داواکارییەکانی ئێران، ئەوا دۆخی عێراق وەک رابردوو بەردەوام دەبێت.
بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەى عەرەبی لەندەنى ئاشکرای کردووە، کە لە رۆژی ٢١-٧-٢٠٢٠،سەردانەكەی كازمی بۆ تاران و دیدارەكەی لەگەڵ خامنەیدا گرژبووە و كازمی دوو داواكاری ڕابەری باڵای ئێرانی رەتكردووەتەوە.
ڕۆژنامەکە بۆ یەكەمجار ئەوەی ئاشكرا كردووە، کە لەسەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تاران و دیداری لەگەڵ عەلی خامنەی ڕابەری باڵای ئێراندا گرژی دروستبووە و ئێران شكستیهێناوە لەگەیشتن بەداواكارییەكانی لەو سەردانەدا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، حەسەن بارام، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی، لەبارەی سەردانی کازمی بۆ ئێران و رەتکردنەوەی داواکاری خامنەیی لەلایەن کازمییەوە رایگەیاند: لەسەردانەکەی کازمی چەند خاڵێکی هەرە سەرەکی هەبوون، کە مشتوری لەسەر بوو لەنێوان کازمی و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە بریتین لە دەرکردنی ئەمریکییەکان، مانەوەی حەشدی شەعبی، ک ەبۆ ئێڕان گرنگە و کێشە و قورساییان بۆ حکومتی کازمی هەیە و گرێبەستەکانی نێوان هەردوو وڵات (ئێران و عێڕاق)، ئێران داوامی بەردەوامی ئەو گرێبەستانە دەکات.
حەسەن بارام پێیوایە، کە ئەگەر کازمی بچێتە ژێڕ باری داواکارییەکانی ئێران، ئەوا دۆخی عێراق وەک رابردوو بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەگەر بەرانبەر داواکاری ئێڕان بووەستێتەوە عێراق دەکەوێتە بەردەم کۆمەڵێک هەڕەشە و مەترسی.