ئەسعەد مورادی
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له گه‌ڕه‌كێکی هه‌ولێر، كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر لەبارەی کوژرانی کچێک لە هەولێر راگه‌یاند: كاتژمێر 1-ى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27-7-2020)، ئاگادار كراینه‌وه، كه له گه‌ڕه‌كى قه‌ڵاتى نوێ، كچێك له‌لایه‌ن براكه‌ى ده‌ستڕێژى گولله‌ى لێكراوه و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر دەڵێت، تا ئێستا هۆكارى ڕووداوه‌كه دیار نییه و له لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.