نوچە
ئەمڕۆ دووشەممە 2020.7.27، دایکە عایشە، کە نازناوی دایکی شەهیدانی پێ بەخشراوە و سێ کوڕی لە شەڕی داعشدا شەهید بوون، لە تەمەنی 94 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
دایکە عائیشە ماوەیەکە بەهۆی نەخۆشیی بەردی گورچیلە لە نەخۆخشانەکانی سۆران و شەقڵاوە لەژێر چاودێریدا بووە و سەرەنجام ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
عائیشە تەھا عوسمان، لەدایکبووی 1926-ه، کە سێ کوڕی لە شەڕی داعشدا پێکەوە لە سەنگەدا شەهید بوون. لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە نازناوی “دایکی شەهیدان”ی پێ بەخشراوە و هاوکات سەرۆک بارزانی ڕێکەوتی 2018.8.16 میدالیای شانازیی (بارزانیی نەمری) پێ بەخشیوە.
ڕۆژی 25ـی تشرینی یەکەمی 2014، سێ برای پێشمەرگە “ئەحمەد عوسمان، نەجات عوسمان و مەولوود عوسمان” کوڕانی دایکە عائیشە تەھا عوسمان، لە سنووری میحوەری زوممار لە کاتی بەرگریکردن لە کوردستان، شەھید بوون.
سەرۆک بارزانی لە رۆژی 23ـی کانوونی یەکەمی 2014، نازناوی (دایکی شەھیدان)ی بە دایکە عائیشە بەخشی.
