مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى به‌ناوبانگى كورد رایگه‌یاند، تا مسته‌فا كازمى له سعوودیه و ئه‌مریكا نه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌غدا هیچ دانوستاندنێك له‌گه‌ڵ كورد ناكات.
مه‌حموود عوسمان له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد پۆست، باسى له دانوستاندنى به‌غدا و هه‌ولێر كردووه و گوتوویه‌تى، به‌هۆى قه‌یرانه‌كه‌ى خۆى به‌غدا ناتوانێ وه‌ڵامى داواكانى هه‌ولێر بداته‌وه.
مه‌حموود عوسمان ده‌ڵێ، دانوستاندنى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر وه‌ستاوه، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه ئابوورییه سه‌خته‌ى كه عێراق پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینى ده‌كات، دواى سه‌ردانه‌كانى مسته‌فا كازمى ده‌ست به گفتوگۆكان بكرێته‌وه، مه‌حموود عوسمان ده‌ڵێ، “له‌وانه‌یه دواى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ سعوودیه و ئه‌مریكا ده‌ست به دانوستاندن بكرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و كاته ده‌بێت كه پاره‌ى له یه‌كێك له‌م وڵاتانه یان له سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ست بكه‌وێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت ئه‌وا عێراق ناتوانێ هیچ شتێك به كورد بدات”.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كورده پێیوایه به‌غدا دوایین داواكارى هه‌رێمى كوردستانی پێگه‌یشتووه، به‌ڵام له‌به‌ر قه‌یرانه‌كه‌ى خۆى وه‌ڵام ناداته‌وه.
له مانگى نیسانى رابردووه‌وه، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه راگیراوه، هه‌رچه‌نده هه‌رێم له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌وڵى دانوستاندنى داوه و دووپاتى له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى نه‌بووه.