هەڵەبجە: ئەو کەسەی خۆی کوشت چوار موچەی هەبوو

0

نوچە

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشرای دەکات، ئەو كەسەی لە باخی گشتیی شارەكەدا خۆی كوشت، هەژار نییە و چوار موچەی هەبووە.

ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٧-ی تەمووزی ٢٠٢٠)، رائید بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه، باسی لە كەیسی خۆكوشتنی كەسێك لە باخی گشتیی هەڵەبجە كرد و سەرەتا رەتی كردەوە هیچ نامەی یان شتێكی لەدوای خۆی جێهێشتبێت.

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه دەڵێت ”کاوە، کە خۆی كوشتووە، کەسێکی کەم دەرامەت نەبووە، چەند موچەیەكی هەبووە، موچەی بەرکەوتنی چەکی کیمایی، موچەی زیندانی سیاسی، موچەی کەم ئەندامی و موچەی وارسی شەهیدانی هەبووە، کە هی دایکیەتی. جیا لەوەش بنەماڵەکەی خاوەن گەراج و کەسابەتی خۆیانن و لە هەڵەبجە ناسراون”.

رائید بەرزان هەروەها باسیشی لەوە كرد، كە ئەو كەسە هەفتەیەک پێش ئەوەی خۆی بکوژێت، هەوڵی خۆ سووتاندنی داوە و دەیگووت ”بیری منداڵەکانم دەکەم، چونكە خاوەن کێشەی خێزانیی بووە”.

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه لە کۆتاییدا، ڕەخنەی لەوانە گرت، كە وێنەی تەرمەكەیان بڵاو كردۆتەوە، هەستیان بە بەرپرسیارێتی نەكردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com