خۆپێشانده‌رانى عێراق حكوومه‌تى كازمى به هاوشێوه‌ى حكوومه‌ته‌كانى تر ده‌زانن و ده‌ڵێن توندوتیژى دژى خۆپێشانده‌ران به‌كارده‌هێنێ. سه‌رچاوه‌یه‌كى پزیشكى ئاشكراى ده‌كات دوو خۆپێشانده‌ر كوژراون، كه‌چى به‌یاننامه‌كه‌ى گوته‌بێژى كازمى باس له كوژراوه‌كان ناكات.
شه‌وى رابردوو به‌هۆى نه‌بوونى كاره‌با له به‌غدا و شاره‌كانى تر‌ى باشوورى عێراق، جارێكى تر خۆپێشاندان ده‌ستى پێكرده‌وه، تا به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌رده‌وام بوو.
له چه‌ند شوێنێك گرژى و پێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دروست بوو، له ئه‌نجامدا وه‌ك سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ئاشكرایان كردووه دوو خۆپێشانده‌ر كوژراون و چه‌ندانی تریش بریندار بوون.
خۆپێشانده‌ران حكوومه‌تى كازمى به هاوشێوه‌ى حكوومه‌ته‌كانى پێشوو ده‌زانن و ده‌ڵێن توندوتیژى له‌دژى خۆپێشانده‌ران به‌كارده‌هێنێ.
هاوكات ئه‌مڕۆ یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوا له هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات به هیچ شێوه‌یه‌ك توندوتیژى دژى خۆپێشانده‌ران نه‌كه‌ن، به‌ڵێنیش ده‌دات لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ده‌كرێت.
به‌ڵام وێراى ئاماژه‌یه‌كى خێرا له‌وه‌ى قوربانى هه‌یه، گوته‌بێژى كازمى هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كوژراوه‌كان بڵاو نه‌كاته‌وه.