هاوپه‌یمانى فه‌تح كه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی شیعه‌یه، داكۆكى له په‌یوه‌ندى عێراق و سعوودیه ده‌كات و ده‌ڵێ، “ئه‌و لایه‌نه‌ى په‌یوه‌ندى سعوودیه قبووڵ نه‌كات ئه‌وا ئه‌جنداكه‌ى زیانبه‌خشه بۆ عێراق”.
حه‌سه‌ن یه‌سارى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى فه‌تح، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داكۆكى له په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و سعوودیه ده‌كات و دژى ئه‌و لایه‌نانه‌نیش ده‌وه‌ستێته‌وه كه له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌م په‌یوه‌ندییه نیین.
حه‌سه‌ن یه‌سارى ده‌ڵێ، “ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سعوودیه ناوێ هه‌ڵه‌یه، ئه‌جنداى زیانبه‌خشى بۆ وڵاته‌كه‌ى هه‌یه”.
یه‌سارى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ده‌بێت عێراق په‌یوه‌ندى هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان هه‌بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رژوه‌ندییه باڵاكانى خۆى بپارێزێت.
هاوپه‌یمانى فه‌تح به گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى شیعه‌ى عێراق داده‌نرێت له په‌رله‌ماندا، به‌وه‌یش ناسراوه زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى ناوهاوپه‌یمانییه‌كه سه‌ربه ئێران یان له ئێرانه‌وه نزیكن.
حه‌سه‌ن یه‌سارى نكۆڵى له‌وه ناكات، هه‌ندێك ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى هه‌یه بۆ سعوودیه، كه بڕیاره له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌نجامى بدات، به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به تیرۆریسته گیراوه‌كانى سعوودیه هه‌یه له عێراق، كه سعوودیه داوایان ده‌كاته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته حه‌سه‌ن یه‌سارى ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر سعوودیه له‌گه‌ڵ عێراق نیازپاك بێت ئه‌وا داوا ده‌كات له عێراق ئه‌و تیرۆریستانه له‌سێداره بدرێن”.