رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە عیراق

0

نوچەنێت

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا لە عێراق، دەدات.

١١٠ هەزار و ٣٢ کەس لە عێراق، توشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە، چوار هەزار و ٣٦٢ کەس گیانیان لەدەست داوە.

سەرۆکی تیمی فریاگوزاریی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندووە، پێشبینی خراپتر بوونی دۆخی عیراق لە توشبوون بە کۆرۆنا دەکات.

وائیل حەتاحت دەڵێت: ئاستی مەترسی پەتای کۆرۆنا بە ئاستی خۆپارێزی و گرتنەبەری رێککارە تەندروستییەکان پێوانە دەکرێ. بەپێویستی دەزانین خەڵک لە یەکتر کۆنەبنەوە و لە کاتی جەژندا سەردانی یەکتر نەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com