نوچەنێت
وهزارهتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، لە نوسراوێکدا مهرجه نوێیهكانی هاوردهكردنی ئۆتۆمبێلی لهدهرهوهی وڵات بڵاوكردهوه.
یەک لەو مەرجانەی وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی کردووەتەوە، ئەوەیە کە دەبێت هەر ئۆتۆمبیلێک هاوردە دەکرێت مەرجی تەندروستی تێدابێت.
مەرجەکانی وەزارەتی ناوخۆ:
ئۆتۆمبێل دەبێت لانی کەم دوو ئێرباگ و سیستمی ئەی بی ئێسی هەبێت.
دەبێت بڕوانامەی ئەو کۆمپانیایەی بۆ بکرێت کە لە دەروازە سنوورییەکان کار دەکات.
ئۆتۆمبێلی کلاسیک دەبێت لانی کەم 40 ساڵ بەسەر تەمەنیدا تێپەڕبووبێت و کڕین و فرۆشتنی پێوەناکرێت
هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل، تەنها لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی دەبێت.
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی قەڵغان (درع) تەنها لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆیەوە.
ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان و هایجین، بە رسووماتی چوار بستۆن تۆمار دەکرێن.
هەڵەی مەنەفێست، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گومرگی چارەسەر دەکرێت.
مەرج نییە ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵ و پیشەسازی ئێرباگی هەبێت.
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەبێت کلین تایتڵ بێت، ژێر ئاوکەوتوو و سووتا و بڕاوە نەبێت. دەبێت ئەیرباگەکانی کار بکەن. ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئەمەریکا، کەنەدا و مەکسیک دێن، دەبێت پشکنینی (ئۆ ئێس ئۆ)ـیان هەبێت و کار فاکسیان بۆ بکرێت.