نوچە-سکای نیوز
دوای گرژیەکانی ئەم دوایاینەی ئیسرائیل و حزبولڵای لوبنان، سوپای ئیسرائیل کەوتە حاڵەتی ئامادەباشەوە.
سکای نیوز، ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ی جولای بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل لە سنوورەکانی لە گەڵ لوبنان کەوتۆتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە و تۆپخانە وسیستمی بەرگری موشەکی لەم ناوچانە جێگیر کردووە.
هاوکات پێگەی هەواڵی النشرە ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلی جارێکی دیکە هەرێمی ئاسمانی لوبنانیان بەزاندووە.
لە لایەکی دیکەوە، حزبولڵای لوبنان ڕەتی کردەوە،ل کە شەڕێکی هەمەگیر لە نێوان هێزەکانی و سوپای ئیسرائیل ڕووبدات.