لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ژنان سەرکەوتووترن

0

نوچە-ئیندیپێندێنت

ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت لە ڕاپۆرتێکدا کە بڵاوی کردۆتەوە، لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەراوردێکی لە نێوان سەرکردایەتی ژنان و پیاوانی کردووە لە ئاستی وڵاتانی زلهێزی جیهاندا.

ئەم خوێندنەوەی  ئیندیپێندێنیت، بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی و کۆمەڵێک زانیاری بڵاو بۆتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو وڵاتانەی کە لە لایەن ژنانەوە سەرکردایەتی و ڕابەرایەتی دەکرێن بە بەراود لە گەڵ ئەو وڵاتانەی کە پیاوەکان سەرکردایەتی دەکەن، لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا  وپلاندانان  وپرۆسەی بڕیار، سەرکەوتووترن و دەستکەوتی زیاتریان هەبووە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات دە وڵاتی یەکەمی جیهانی، کە زۆرترین زیانیان  لە ڕووی ئابوری و تەندروسدتتەوە لە پەتای کۆرۆنا بەرکەوتووە، بە تێکڕایان لە لایەن پیاوانەوە سەرکردایەتی دەکرێن، بەڵام ئەو وڵاتانەی کە ژنان سەرکردایەتی دەکەن باشتر مامەڵەیان لە گەل ئەم پەتایە کردووە.

ڕاپۆرتەکە سێ وڵاتی وەکو نموونە هێناوەتەوە کە لە لایەن ژنانەوە سەرکردایەتی دەکرێن، لەوانە نیوزلەندا، ئەڵمانیا و ئیرلەندا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com