نوچەنێت
پۆلیسی هه‌ولێر، دەستگیرکردنی تۆمه‌تبارێكی دوای دزینی سێ هه‌زار دۆلار و لاپتۆپێك و كه‌لوپه‌لی ناو هۆتێلێك، راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە: پاش ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تێكی دزیكردن له هۆتێلێك له گه‌ڕه‌كی سێتاقان تیمه‌كانی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ تیمێكی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه‌وا سێ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی و لاپتۆپێك و كه‌لوپه‌لی نێو هۆتێله‌كه دزراوه.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت: پۆلیس توانی له ماوه‌ی كه‌متر له دوو كاتژمێردا تۆمه‌تباره‌كه به ناوی (م.ل.ع) ده‌ستگیر بكات.