نوچەنێت
پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧-٧-٢٠٢٠، پەرلەمانی کوردستان بەبەشداری وەزیران ی، تەندروستی و ناوخۆ کۆدەبنەوە.
بەپێی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆ بریتییە لە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساكانی (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان، پێشنیازی یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازی یاسای ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
هاوکات دەنگ لەسەر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سۆران عومەر، له ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان، دەدات و خوێندنه‌وه‌ی راپۆرت و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت بە چەند پرسێك دەكات، لەوانە (خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌و ناوچه كورستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ئا‌ماده‌بوونی (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه)و (وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق. ھەروەھا خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان)و (په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه سنوورییه‌كان.